ئەدەب و مێژوو

ئەدەب و مێژوو

ئەو وێبلاگە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەدەب و مێژووی کوردستان کار دەکا و پەیوەندیی بە هیچ حیزب و ڕێکخراوێکی سیاسییەوە نیە
ئەدەب و مێژوو

ئەدەب و مێژوو

ئەو وێبلاگە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەدەب و مێژووی کوردستان کار دەکا و پەیوەندیی بە هیچ حیزب و ڕێکخراوێکی سیاسییەوە نیە

وشەی (ایران) لەکوێ‌‌ڕا هاتووە و چۆن کراوە بە ناوی دەوڵەتێک

توورەج دەریایی لە کتێبی (ظهور و سقوط یک امپراتوری لاپەڕە ٣١ و ٣٢ دا دەڵێ:

لەبەردەنووسەکانی سەردەمی ئەردەشیری بابەکان دا، ئەو سەرزەمینانەدا کە ئەو فەرمانڕەوایان بوو،  بە "ئیرانشار" و خەڵکەکەی بە "ئێران" ناو براون. ئەو ناوبردنەش ڕەگێکی کۆنی لە ئاڤێستادا هەیە و ئاماژە بە سەرزەمینی ئەفسانەیی ئاریاییان١ دەکات: ئەو سەرزەمینەی کە ئێستا هەر بە مەڵبەندی ساساییان دەناسرا.  ئەو بۆچوونە لە نێو کۆمەڵی زەردەشتی و هەروەها نازەردەشتیی ئیمپەراتوورییەکە پەسندکرا و لە بیرگەی ئێرانییەکاندا لەتوێژەکانی جیاجیای کۆمەڵگا و تەنانەت لە فەرمانڕەواییەکانی پاش ساسانی تا ڕۆژگاری ئەوڕۆش درێژبۆتەوە٢.

نابێ ئەو بابەتەمان لەگەڵ گێڕانەوەی مێژوونووسانی کۆنئاژۆ (کلاسیک) لێ تێکچێ کە تێدەکۆشان سنوورەکانی هەخامەنشی سازکەنەوە. ڕوون و ئاشکرایە کەچەمکی "ئێرانشار" لەسەرەتادا بنەمایەکی ئوولیی هەبوو و هەر ئەوتێڕوانینە بۆتە بناخەی سەرهەڵدانی بیری ڕامیاری لەو بوارەدا. لە بەردەنووسەکانی موبێد "کرتیر" لە سەدەی سێهەمی زایینی ڕا ئەو بابەتەی دەکرێ هەڵێنجین، لەوشوێنەدا کە ڕوونی دەکاتەوە: کێهە ناوچە بە "ئێرانشار" دێنەئەژمار. ئەو دەڵێ: لە پارێزگاکانی ئێرانشار – لەوانە: پارس، پارت، بابل، میشان، ئادیابێن، ئازەربایجان، ئیسفەهان، ڕەی، کرمان، سیستان، گورگان و تا پیشاوەر، گەلەک ئاورگە و ناوەندی دینیی دامەزراندوون. بەڵام لە سەرزەمینگەلێکی وەک: سوورییە، کیلیکیە، ئەرمەنستان، گورجستان، ئالبانیای  قەفقاز و بلسگان (ناوچەیەکە لە قەفقاز لە نێوان ئەرران و دەربەند بەپێێ ژێرنووسی لاپەڕە ٣٢)، سەرەڕای بوونیان لەژێر فەرمانی ساسانیدا، بەبڕوای ناوبراو بە "ئەنیران" دەهاتنە ئەژمار. ئەو وشەیە پاشان بوو بە پەسن: "ئیریە" واتە ئێرانی بوون" و "ئەن ئیریە" واتە 'نائێرانی بوون" ئەو بۆچوونە لەباری واتایی، وە وشەی "بەربارو"ی٣ یۆنانی دەچێ کە بۆ نایۆنانییەکان کەلکیان لێوەردەگرت.

تێبینی:

١- ئاریایی ڕەگەزێکی ساختەکراوی دەستی ئوڕووپاییانە، بۆ بەلاڕێدا بردنی بیری گەلانی ڕۆژهەڵات بەسوودی خۆیان.

٢- ناوی ئێران بە شێوەی ئەوڕۆی لە سەردەمی ڕەزاشادا بۆ وڵاتی ئێستای ئێران کە پێشتر بە وڵاتی پارس (پێرشیا)  ناسرابوو. سازکرا

٣- لە کتێبەکەدا وشەکە وا نووسراوە، بەڵام دروستەکەی (ڤەرڤەری)یە.

وەک ئەوکتێبەش بەبەڵگەی مێژوویی (بەردەنووسی ئاماژە پێ‌کراو) ڕوونی کردۆتەوە، پێش ئیسلام، وڵاتێک بەناوی ئێران هەر نەبووە. ئەو وشەیە لەڕاستیدا پەسنێکی دینی بووە کە لە وشەی "ئەئیرانم وەئیجە"ی ئاڤێستا وەرگیراوە، کە بریتییە لە "ئەئیرانم = ڕەسەنانە" و "وەئیجە = وێژ یا بێژ"، کە لەسەریەک دەبێتە "وێژەری وشەی ڕەسەن و پاک، واتە زەردەشتی.

ئەو نووسراوەم تەواوکەری وتاری (بۆچی خۆم بە لەقاودانی ساختەکارییەکانی مێژووییی ئێرانییانەوە ماندووکردووە؟)ە هەر لەو وێبلاگەدا.

وەڵامێک بۆ بەهەڵەداچوونێک

خوشکی بەڕێزم Shokoufeh Alizadeh بۆی نووسیوم:   
من خزمێکم هەیە لە سەر تاریخ تەحقیقی کردوە. ئەو ئەڵێ کورد و پەشتوون یەک ڕەگەز و یەک نەتەوە و یەک نژاد و ژێنێتیکن، نەزەری جەنابتان چیە لەو بارەوە؟ ئایا خەڵکی مەریوان ئەرمەنی ئەسیلن؟ ئایا خەڵکی بۆکان ئاشووری ئەسیلن؟ ئایا خەڵکی بانە لە گورجستانەوە هاتوون بۆ بانە؟ ئایا بەشێک لە مامەشەکانی پیرانشەهر لە نژادی تورکی ئەفشارن بوونە بە کورد؟ ئایا خەڵکی کەرکووک و مەهاباد پەشتوونی ئەسیلن؟ ئایا خەڵکی ئیلام لوڕن؟

نەخێر بەداخەوە ئەو خزمەی جەنابت بەهەڵەداچووە. کورد و پەشتوون لە ڕەگەزێک نین و بەپێی دوایین لێکۆڵینەوەکانی ژێنیتیکی، جیاوازیی بەرچاویشیان هەیە. لەبیرمان نەچێ بەشێک لە باپیرانی کوردان لەزۆر کۆنەوە کۆچیان کردۆتە پاکستان و هیندستان و ئەفغانستان و لەوناوچانەدا گیرساونەوە. تەنانەت پادشایەتییان لەهیدستاندا کردووە و یەکێک لە شازادەکانیان بوودای دامەزرێنەری ئوولی بوودایی بووە کە بە کەلک وەرگرتن لە ئوولی زەردەشت، دینی خۆی دامەزراندووە.

خەڵکی ئەوشوێنانە کە باست کردوون هەموویان کوردی ڕەسەنن و لەوەدا نازانم چۆن ئەو گومانانەتان بۆ پەیدا بووە. لەسەر مامەشەکانیش دەبێ بڵێم کە ئەوانیش کوردن و ناوی تورکیان لەوەڕا خراوەتەسەر کە لە سەردەمی کۆماری مەهاباددا ئەوان لەگەڵ حکوومەتی شای ئێران بەدزی پێکهاتن و هەربۆیەش بارزانی کوشتاری بەکۆمەڵیان لێ کردن.

من کتێبێکم لەسەرمێژووی کورد نووسیوە کە وەک وێنەکەی لەخوارەوەدا دەبینن، لەساڵی ٢٠١٢ لە  دەزگای ئاراسدا لەهەولێر لە ١٠٠٠ بوسخەدا چاپم کرد، کە بەداخەوە ئەو دەزگایە داخرا و چآرەنووسی کتێبەکانی منیش نادیارن چونکە من لەوێ نەبووم کە بەسێحەبیان کەم و تەیا یەک نوسخەی دەدەستی خۆمدایە کە وێنەکەیم لەخوارەوە داناوە.

ساڵێک دواتر کتێبێک بەسەردێڕی کورد کێیە لە نووسینی دوکتۆر سۆران حەمەڕەش لە لەندەن چاپ کرا کە وێنەی ویشم لەگەڵ کتێبەکەی خۆم داناوە.

تا سەردەمی هەخامەنشی ئەویش هەر بەو ئاکامە گەیشتبوو کە من نووسیبووم، بەڵام دوای ئەوە زۆرتر بەلای فارسەکاندا شکابۆوە، بۆنموونە باسی ساسانیانی کوردی هەر لەچەند دێڕێکدا لە نێوئاخنی باسی هەزەبانییەکاندا کردبوو، کەچی ئەوان (واتە ساسانی) زیاتر لە ٤٠٠ساڵان دەستەڵاتداری بێ ڕکەبەری ئەو وڵاتە بوون کە لە مێژووی فارسەکاندا بەناوی ئێران نێودێر کراوە. لەسەر وشەی ئێرانیش دەبێ بڵێم ئەو وشەیە لە ئیرانشەهری ساساییەکان وەرگیراوە کە بەواتای وڵاتی ئێران نەبووە و ئەوانیش لە ئاوێستایان وەرگرتووە و واتایەکی دینیی هەبووە، یانی سەرزەمینی نەجیبان کە زەردەشتی بەخۆیان کوتووە. بڕوانە  کتێبی ساسانیان (متن کامل) کە بە پ.د.ئێف لەسەر ئینتێرنێت لە سایتی کتابناک، هەیە و توورەج دەریایی بە سەردێڕی (ظهور و سقوط یک امپراطوری) نووسیویەتی.

بابەتێکم لە وێبلاگەکەم بەناوی کورد کێیە بڵاو کردۆتەوە کە بەشێکە لە کتێبەکەی خۆم و لەگەڵ کورد کێێەی سۆران حەمەڕەش نابێ لێتان بگۆڕێ.

 

ڕەخنە لەسەر بابەتی سۆران حەمەڕەش لەسەر زمان و ڕەچەڵەکی فارس

ڤیدیۆکەم لە ئینستاگرام وەرگرتووە

بەداخەوە باسەکەی مامۆستا سۆران حەمەڕەش - سەرەڕای زۆر بەنرخبوونی - لێرەدا دوو کەموکۆڕیی زەقی تێدان:

١- لەسەر ڕەچەڵەکی فارس زۆر ناتەواوە و وا نیشان دەدا کە فارس هەر لەسەرەتاوە لەسەر کەنداوبوون، بەڵام لەڕاستیدا فارسەکان لەسەرەتاکانی هەزارەی یەکەمی  پێش زایین لە شوێنێکڕا کەئێستا تاجیکستانە - یا دەوروبەری - ڕا کۆچیان کردۆتە پارێزگای فارسی ئەوڕۆ و هێندێکیشیان لە خووزستانی ئێستادا دامەزران. پاش ڕووخانی ئیلام ئەوانەی خووزستان حکوومەتێکی بچووکیان بەهۆی بنەماڵەیەک بەناوی هەخامەنشی دامەزراند. 

٢- زمانی فارسی نە ئەوکات و نە ئێستاش بەشێک نەبوون و نین لەزمانی کوردی و زمانی پارسی پاش هیرشی ئەسکەندەر و نیزیک بە دووسەدە فەرمانڕەوایی سلووکییەکان و دوایەش دووسەدە بێدەنگی و زیاتر لە ٨ سەدەش فەرمانڕەوایی ئەشکانی و ساسانی و دوایەش هێرشی عەرەب لە سەردەمی ئیسلام، وتەنانەت کەمتر لە ٥٠٠ وشەی لێ مابۆوە. ئەوەی ئێستا وەک زمانی فارسی بەسەر خەڵکی ئێراندا سەپێنراوە، زمانێکە لە کوتولەتی زمانی دیکە، بەپێی خشتەیەک کە من لەڕووی فەرهەنگی فارسی بەکوردیی کاوە ئامادەم کردووە:  لەکۆی ٩٨٩٨٣ وشە و دەستەواژەی بەشی فارسیی ئەوفەرهەنگە، ٤٥٨٨٦ی یا عەرەبین، یا بەعەرەبی کراون، یا تێکەڵاوێکن لە عەرەبی و زمانەکانی دیکە و  ٥٧٥٢شی لە زمانەکانی دیکەڕا وەرگیراون و زۆروشەی نوێش کە فەرهەنگستانی زمانی فارسی دوای قاجارەکان دروست کراون و ئەوانەش کە فەرهەنگەفارسییەکا ئاماژەیان بە سەرچاوەکەیان نەکردووە!

ئەو بابەتەی دوکتۆر سۆران بێجگە لە هەڵەبوونی پاساوێکیش دەبێ بۆ دەمارگرژانی فارس کە بڵێن زمانی سەرەکی فارسییە و زمانەکانی دیکەی ئێران زاراوە و یاتەنامەت بن زاراوەیەکن لەو زمانە سەرانسەرییەی ئێران!

ڕوونکردنەوە و وەڵامێک بۆ بابەتەکەی بەڕێز سۆران حەمەڕەش لەسەر زمانی کورد

بەڕێزان و خۆشەویستانی ئۆگری مێژووی ڕاستەقینەی کورد!
بەڕێز سۆران حەمەڕەش لە ڤیدیۆیەکدا دەڵێ فارس تەواوکەری زمانی کوردییە، و پاشانیش کە باسی زاراوەکانی کوردی دەکا، زمانی فارسی بە یەکێک لە زاراوەکانی کوردیی دادەنێ! ئەوە بەتەواوی دوورە لەڕاستی، لە کتێبەکەشی (کورد کێیە)دا دوای مادەکان، لەسەر ساسانییان بەهەڵە چووە یا بەهەڵەبردەاوە و یا خۆی لێ بواردووە. بۆیە بەپێویستم زانی بە چەند ڤیدیۆیەکی کورت ئەو هەڵانەی ڕاست کەمەوە.
من کتێبێکم لەسەر ڕاستکردنەوەی مێژووی بەلاڕێدابرا و و شێوێندراوی کورد، بەناوی (لێکۆڵینەوە و ڕوونکردنەوەیەکی مێژوویی لەسەر کورد و کوردستان) لەساڵی ١٩١٢ - واتە ساڵێک پێش چاپی کتێبی کورد کێیەی ناوبراو - لە دەزگای ئاراس لەهەولێر لەچاپدا، کەدوایە لە بەشی ڕەخنەکانم لە کتێبەکەی مامۆستا سۆراندا باسی دەکەم.
من قینم لە هیچ گەلێک نیە، بەڵام ناشتوانم لەحاست بێڕێزی بەنەتەوەکەم یا ساختەکاری لەدژی - چ لە مێژوو یا زمان یابەگشتی ناسنامەی نەتەوەییمان - بێدەنگ بم و بەمافی خۆمی دەزانم بۆ ڕوونکردنەوەی پێویست تا دەکرێ و لەتونامدایە بیری خۆم بخەمەکار. بۆیە من کە فەرهەنگێکی فارسی بەکوردیم نووسیوە کە بریتییە لە ٩٨٩٨٣واژە ودەستەواژە زمانی فارسی بە واتا کورییەکاییەوە، بە ئەرکی دەزانم خۆ بەوە ماندووکەم کە پێتان نیشان بدەم بەوانەی زمانی من بە زاراوەیەک لە فارسی ناودەبەن و یا بەهەڵە بە فارسی یا لەبەرژەوەندیی فارسدا هەڵیدەسەنگێنن بڵێم:
١- زمانی فارسی دوای هەخامەنشییان بەداگیرکاریی یۆنانییان و دەستەڵاتی دووسەت ساڵەی سلووکییەکان، وا لەناوچوو کە تا ماوەیەکی زۆریش دوای داگیرکرانی وڵاتی ساسانی بەدەستی عەرەبان، کەمتر لە ٥٠٠ وشەی ماوە.
٢- زمانی فارسیی ئەوڕۆ لە لەتوپەتی زمانی ئەشکانی و ساسانی و دەری و عەرەبی و هێندێک تورکی و..... سازکراوە.
٣- حەولم دا ئەوبابەتە بەوە پشتڕاست کەمەوە کە بە خشتەیەکی زمانی لەڕووی ئەو فەرهەنگەی خۆم، هەلسەگاندنێکی ورد و بەجێ بۆ بکەم. لەکۆی وشە و دەستەواژەکانی ئەو فەرهەنگە، ٤٥٨٨٦ وشەدەستەواژەیان یا عەرەبین، یاتێکەڵەیەکن لەعەرەبی و فارەسی زمانەکانی دیکە – کە ئەگەر وشە عەرەبییەکانی لێ هەڵاوێرین، واتاکەیان نامێنێ، ژمارەیەکی بەرچاویش بەعەرەبی کراو (معرب) زمانەکانی دیکەن کە هاتوونەوە نێو فارسی. ٥٧٥٢ وشەش لە زمانەکانی دیکە وەرگیراون.
ئەو هەڵسەنگاندنانەم بەپێی چەندین فەرهەنگی باوەڕپێکراوی فارسی لەو سایتەی خوارەوە کردوون : https://abadis.ir/images/abadis.svg
ئەگەر ئەو وشە کوردی و پەهلەوییانە (بە ئەشکانی و ساسانییەوە) کە فەرهەنگەکان ئاماژەیان پێنەکراوە و ئەو وشانەش کە لە دوای قاجارەکان، فەرهەنگستانی ئێران دایناون دەرکەین چەند وشە دەمێنێتەوە کە بتوانین پێی بڵێین زمان!؟
دانانی زمانی فارسی بە بەشێک لە زمانی کوردی – سەرەڕای بەدووربوونی لە هەموو ڕاستییەک و بەلاڕێدابردن تێکدانێکی

بەرچاوی مێژووی کوردە - بیانووش دەداتە دەمارگرژانی نەتەوەی باڵادەستی فارس، بۆ ئەوەی ئێستا دەیڵێن، واتە زمانی ئێران فارسییە و ئەوانی دیکەش زاراوە یا بن زاراوەیەکن لەو زمانە ئێرانییە!
فارسەکان گەلێکی جیاواز لە کوردن و هاوڕەگەزیش نین و ناکرێ تێکەڵیان کەین. ئەوان لە سەرەتاکانی هەزارەی یەکەمی پێش زایین،  لەلای تاجیکستانەوە کۆچیان کردۆتە پارێزگای فارسی ئێستای ئێران و بەشێک لەخووزستان.  بۆحزانیاریی زیاتر بڕواننە:

https://kurdish-history.blogsky.com/1404

وەڵامێک بۆ ڕەخنەی برادەرێکی بەڕێز لەسەر پۆستی پێشوو

لەپۆستی پێشترمدا لەسەر فەیسبووک نووسیم: بۆچی خۆم بە لەقاودانی ساختەکارییەکانی مێژووییی ئێرانییانەوە ماندووکردووە؟برادەرێک ڕەخنەی لێ گرتبووم کە، نێوی ئێران پێش ڕەزاشاش هەبووە، بەڵآم من نووسێومە دەسکاری ڕەزاشابووە، من بە زۆر بەڵگەی مێژوویی وەڵامم داوەتەوە. 

ادامه مطلب ...